كاروانێكی دیكەی ڤاكسینە چینیەكە گەیشتە عێراق

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باڵیۆزخانەی چین لە بەغدا رایگەیاند، وەجبەی سێیەمی ڤاكسینی “سینۆفارم” لەرێگەی فرۆكەخانەی بەغداوە گەیشتووەتە عێراق.

باڵیۆزخانەی چین لە بەغدا راشیگەیاندووە، گەیشتی ئەو بڕەڤاكسینە بۆ عێراق یاریدەدەردەبێت بۆ دروستكردنی دیوارێكی تۆكمە بۆ عیراق بە حكومەت و گەلەكەی لەپێناو قەڵاچۆكردنی پەتای كۆرۆنا.

ئاماژە بەوەشكراوە، گەیشتنی بەشی سێیەمی ڤاكسینی “سینۆفارم” ی چینی بۆ عێراق بەڵگەی بەجێهێنانی پەیمانەكانی چی جینبینگ سەرۆكی چینە، بەوەی ڤاكسینە چینییەكە لە سوودی هەموو جیهاندا دەبێت.

پێشتر، چین بە دوو جار ڤاكسینی “سینۆفارم” ی دژەكۆرۆنای بەبێ بەرامبەر و وەك هاوكاری ڕەوانەی عێراق كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا