لە عێراق هێرش دەکرێتەسەر حزبوڵـڵا و ئەمریکا خۆی لێبێبەری دەکات

پۆڵەتیک پرێس

چەند تەقینەوەیەک ناوچەی جەرف ئەلسەخری باشوری رۆژئاوای بەغدایان کردە ئامانج و ئەمریکاش رەتیدەکاتەوە لەپشت ئەنجامدانی ئەو هێرشانەوە بووبێت.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، چەند تەقینەوەیەک لەناو ژمارەیەک لە بارەگاکانی حزبولـڵا لە ناوچەی جەرف ئەلسەخر روویانداوە و ژمارەیەک لە ئەندامانی میلیشیاکە گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون.

لایخۆیەوە، وتەبێژی فەرماندەی ئەمریکا رەتیکردەوە هێزەکانیان ئاگاداری هیچ کام لەو تەقینەوانە بووبێتن کە لە جەرف ئەلسەخر روویانداوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، حزبوڵـڵا ماوەیەکی زۆرە دەستیکردووە بە کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەی جەرف ئەلسەخری ستراتیژی لە باشوری رۆژئاوای بەغدا.

هەتا ساڵی 2014، ناوچەی جەرف ئەلسەخر دانیشتووانی عەرەبی سوننەمەزهەبی تێدا نیشتەجێ بوو، بەڵام لەدوای ئازادکردنی لەدەستی داعش، میلیشیاکانی حزبوڵـڵا رێگریان لە گەڕانەوەی دانیشتووانەکەی کرد.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک