پۆڵه‌تیك پرێس:
پاتریكی كلدانه‌كانی عێراق و جیهان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پاپا فرانسیس له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌ركرده‌كانی عێراق ده‌كات.
كاردیناڵ لویس ساكۆ، پاتریكی كلدانه‌كانی عێراق و جیهان له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا ڕایگه‌یاند، “ئه‌وه‌ی ئێستا له عێراق ڕووده‌دات و ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر مه‌سیحییه‌كانیش ده‌كرێت، قێزه‌ونتره له‌وه‌ی له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست ڕوویاندا”.
لویس ساكۆ ده‌شڵێت “له‌ساڵی 2003 ژماره‌ی مه‌سیحییه‌كانی عێراق یه‌ك ملیۆن و نیو بووه، ئێستا ژماره‌كه بۆ نیو ملیۆن كه‌مبووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی ملیۆنێك مه‌سیحی بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆچیانكرد”.
پاتریكی كلدانه‌كانی عێراق و جیهان پێیوایه ئه‌وه‌ی ئێستا به‌رامبه‌ر مه‌سیحییه‌كانی عێراق ده‌كرێت، هه‌مان ئه‌و شته‌یه كه سه‌ده‌ی پێشوو به‌رامبه‌ر جوله‌كه‌كانی عێراق كرا، كه ناچار به‌جێهێشتنی وڵات كران.
كاردیناڵ لویس له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا فرانسیس بۆ عێراق له‌مانگی ئاداری ئه‌مساڵدا وتی، پاپا فرانسیس په‌یامی ئاشتیی بۆ عێراقییه‌كان پێیه، هاوكات داوا له‌سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق و حزبه سیاسییه‌كان ده‌كات ده‌ست له ململانێ هه‌ڵگرن.