كۆمسیۆن: هەركەس لەبری كەسێكی دیكە دەنگ بدات سزا دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، هەر كەسێك لە شوێنی كەسێكی دیكە دەنگ بدات یاخود دوو جار ناوی هەبێت لە رۆژی دەنگداندا، روبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە و رەوانەی دادگا دەكرێت، كە سزای دارایی بەبڕی200 بۆ 900 دۆلارە و زیندانی بۆ ماوەی شەش مانگ دەیگرێتەوە.

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند: دوای ئەنجامدانی پڕۆسەی سێیەمی هاوشێوەی دەنگدان لە دوو هەزار و179 وێستگە لە تەواوی عێراق، كۆمسیۆن بە تەواوی ئامادەی هەڵبژاردنە.

سەبارەت بەو دەنگدەەرانەش كە كارتی كورتخایەنی دەنگدانیان هەیە، جومانە غەلای رایگەیاند، ئەو كەسانەی كە كارتی كورتخایەنیان هەیە پەنجەمۆری هەر (10) پەنجەكەیان لێ وەردەگیرێت دواتر دەنگ دەدەن، دوای دەنگدانیش راستەوخۆ كارتەكەیان لێ وەردەگیرێتەوە.

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرایكردووە لە هەڵبژاردنی مانگی داهاتوو دەنگدەران لە هەشت هەزار و 273 ناوەندی دەنگدان دەنگدەدەن، كە زۆرینەیان لە باڵەخانەكانی قوتابخانەكاندا دەبن، بە تێكڕاش ئەو ناوەندانە بریتین لە پەنجا و پێنج هەزار و 41 وێستگەی دەنگدان، لە هەر وێستگەیەكیش نزیكەی 450 دەنگدەر مافی دەنگدانیان دەبێت.

لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق 3249 پاڵیوراو بەشدارن، بەشێكیان سەربەخۆ و بەشێكی دیكەشیان پاڵێوراوی 21 هاوپەیمانی و 109 پارت و لایەنی سیاسین، ئەو كاندیدانەش ركابەریی دەكەن بۆ بەدەستهێنانی 329 كورسیی پەرلەمانی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا