وەزیری بەرگری تورکیا سەردانی بەغدا و هەولێر دەکات

پۆڵەتیک پرێس

خڵوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و بڕیارە سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات.

رۆژی دووشەممە 18ی کانوونی دووەم، خڵوسی ئاکار بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند دۆسیەیەکی ئەمنی و سەربازی گەیشتە بەغدای پایتەخت.

هاوکات، بڕیارە ئەو وەزیرە سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیرانی هەرێم کۆببێتەوە.

لەوبارەیەوە میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ئامانجی سەرەکی سەردانەکەی خڵوسی ئاکار بریتییە لە تاوتوێکردنی دۆسیەی پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە”.

لە ماوەی رابردوودا، چەند جارێک عێراق دڵنیایی داوەتە تورکیا کە رێگە بە پەکەکە نادات مەترسی بۆسەر تورکیا دروست بکات.

پێشتریش مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی تورکیای کرد و لەبارەی چەند پرسێکەوە کە یەکێکیان دۆسیەی پەکەکە بوو لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەۆکی تورکیا کۆبووەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا