عێراق تاوتوێی داخستنی ئاسمان و زەوی بەڕووی تورکیا دەکات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی میدیای عێراقیی، سەرکردایەتی سیاسی عێراق ئێستا لە کۆبوونەوەدان و تاوتوێی داخستنی دەروازە سنورییەکانی عێراق لەگەڵ تورکیا دەکەن،

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق و مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومی و سەركردەی حیزب و لایەنە سیاسییەكانی عێراق و كوردستان لە كۆبوونەوەدان.

لە ئێستادا بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق و مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و نووری مالیكی، هادی عامری، خەمیس خەنجەر، نوێنەری موقتەدا سەدر، عەممار حەكیم، فالح فەیاز، حەیدەر عەبادی و فایەق زێدان، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و كەسی یەكەمی حیزبەكانی دیكە لە كۆبوونەوەدان.

كۆبوونەوەكە تایبەتە بە تاوتوێكردنی هێرشەكەی توركیا و گرتنەبەری رێوشوێنە سیاسی و ئەمنی و دیپلۆماسییەكان لەبەرامبەر توركیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا