حكومەتی عێراق بڵاوكردنەوەی بەڵگە فەرمیە حكومییەكان قەدەغە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رێوشوێنی پێویست بەرامبەر ئەوانە دەگرنەبەر كە بەڵگەنامە فەرمییەكانی حكومەت دزە پێدەكەن، وەزارەت و دامەزراوەكان بە بەرپرسی دەزانێت بۆ لێپرسینەوە لە هەر فەرمانبەرێك ئەو كارە دەكات.

حەیدەر مەجید، وتەبێژی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: ئەو بەڵگەنامە فەرمیانەی لەنێوان ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەكان و لایەنەكانی نەبەستراو بە وەزارەتەكان و پارێزگاكانەوە ئاڵوگۆڕ پێدەكرێن تایبەتمەندی دامەزراوە فەرمییەكانن كە بڕیارو رێنمایی و راسپاردەیان تیادایە.

وتیشی: ئەو بەڵگەنامانە بۆ بڵاوكردنەوە نابن و بابەتی بڵاوكردنەوەیان سەرپێچیە، چونكە ئاڵوگۆڕی زانیارییەكان تایبەتن بە فەرمانگەكانەوە و هاووڵاتی پەیوەندی پێوەی نییە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەندێك لە بەڵگەنامە فەرمییەكان لەتۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاودەكرێنەوە كە بەشێكیان ساختەن، بەڵام ئەوانەی ساختە نین سەرپێچیە، دامەزراوەكان و وەزارەتەكان بەرپرسن لە لێپرسینەوە لەو فەرمانبەرەی هەوڵی دزەپێكردنی داوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا