عێراق داخستنی کەمپێکی تایبەت بە ئاوارەکان رادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری کۆچی عێراق رایگەیاند، کەمپی سەلامیە لە پارێزگای نەینەوا داخرا لەدوای ئەوەی سەرجەم ئاوارەکانی ناوی گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان.

ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچی عێراق رایگەیاند، گەڕانەوەی ئاوارەکان و کۆتاییهاتنی دۆسیەی ئاوارەبوون لە کارە لەپێشینەکانی حکومەتن، وتیشی: یەکلاکردنەوەی ئەو دۆسیەیە دەبێتەهۆی بەهێزکردنی ئاشتی ناوخۆیی لەناو کۆمەڵگای عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەزاران منداڵ لەناو خێمەکاندا لە دۆخێکی سەختدا دەژیان، ئیدی کاتی ئەوەیە ئەو نەوەیە بەشێوەیەکی دروست و لە ژینگەیەکی جێگیر و گونجاودا ژیان بەسەرببەن.

ئەوەشی خستەڕوو، کەمپی سەلامیە کە زیاتر لە پێنج هەزار خێزان تێیدا نیشتەجێ بوون لە ئێستادا داخراوە و سەرجەم ئاوارەکان بە پلانێکی وەزارەت گەڕێندراونەتەوە ناوچەکانی خۆیان.

لەماوەی رابردوودا، حکومەتی عێراق بڕیاریدا سەرجەم خێمەی ئاوارەکان دابخات و دەست بکات بە گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا