بەرزترین تێکڕای بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق تۆماردەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە 18ی ئاب، توانراوە بڕی 21145 مێگاوات کارەبا بەرهەم بهێنرێت و ئەمەش بەرزترین تێکڕایە تا ئێستا تۆڕی کارەبای نیشتیمانی بەرهەمیهێنابێت.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، بەم قۆناغەی ئێستاوە ناوەستین و لە داهاتوودا پەیامی وەزارەت و بەڕێوەبەرانی جێبەجێ دەکەین لە گەشەپێدانی پێشەسازی کارەبا لە عێراق لەڕێی درێژکردنەوەی هێڵەکانی کارەبا و دابینکردنی تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ستراتیژێکی فراوان لە عێراق کار لەسەر پڕۆژەی نوێی وزە و پێکەوەبستنی کارەبایی دەکرێت.

جەختی لەوەش کردەوە، وەزارەت بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لە سیستمی نیشتیمانی کارەبا و پاراستنی لەدەستی تیرۆرستان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەیەکی زۆرە لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق بەتایبەتی ئەو شوێنانەی گومانیان لێدەکرێت، ئەندامانی داعش تیایاندا خۆیان حەشاردابێت، بورج و سیستمە کارەباییەکان دەتەقێنرێنەوە و کێشەی نەبوونی کارەبا بۆ هاوڵاتیان دروست دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا