عێراق رۆژانە ڕێژەیەكی زۆر نەوت هەناردەی چین دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە  https://t.me/Politicpress

لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا عێراق رۆژانە زیاتر لەهەزار بەرمیل نەوتی بۆ چین ناردووەو لەپلەی سێیەمی ئەو وڵاتانەدا هاتووە كە زۆرترین نەوتیان بۆ چین رەوانەكردووە.

فەرمانگەی گشتی گومرگەكانی چین لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، لە مانگی تەمموزی 2021 دا عێراق 32 ملیۆن و 690 هەزار بەرمیل نەوتی بۆ چین ناردووە، ئەوەشدەكاتە هەزارو 54 بەرمیل نەوت لەرۆژێكداو بەراورد بەمانگی حوزەیران هەنارەكردنی نەوت بۆ چین بەرێژەی لە 34% زیادیكردووە.

بەگوێرەی بەیاننامەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگەكانی چین، سعودیە بەهەناردەكردنی 47 ملیۆن بەرمیل نەوت لەپلەی یەكەمی ئەو وڵاتانەدایە كە زۆرترین نەوتی بە چین فرۆشتووە لەو مانگەدا، لە دوای ئەویش روسیا بە زیاتر لە 46 ملیۆن بەرمیل لە پلەی دووەمدا هاتوە.

بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی نەوت، عێراق زۆرترین ئەو نەوتەی كە بەرهەمی دەهێنێت هەناردەی رۆژهەڵاتی ئاسیای دەكات بەتایبەتی چین و هندستان، بەشێوەیەك نزیكەی لە67% كۆی هەناردەكانی بۆ ئەو ناوچەیە دەنێرێت و ئەوەی تری هەناردەی ئەوروپاو ئەمریكای دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا