بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لە محەمەد حەلبوسی دەكات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی و دەڵێت، هیوادارم لەم ئەركە نیشتمانیی و چارەنووسازەدا بۆ قۆناغی ئەمڕۆی عێراق سەركەوتووبن و لەسەر دەستی ئێوە و خەمخۆرانی عێراقی فیدڕاڵ، پەیوەندی باشتر لەنێوان دەسەڵاتەكانی یاسادانان و جێبەجێكردن بنیادبنرێت.

دەقی پەیامەكە…

بەڕێز محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەتان بە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەدەستهێنانی متمانەی زۆرینەی پەرلەمانتاران، گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەكەم.

هیوادارم لەم ئەركە نیشتمانیی و چارەنووسازەدا بۆ قۆناغی ئەمڕۆی عێراق سەركەوتووبن و لەسەر دەستی ئێوە و خەمخۆرانی عێراقی فیدڕاڵ، پەیوەندی باشتر لەنێوان دەسەڵاتەكانی یاسادانان و جێبەجێكردن بنیادبنرێت، لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری گەل و وڵات و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكان و ریشەكێشكردنی گەندەڵی. كە ئەمە ئامانجێكی باڵایە و ئەبێت هەموومان پێكەوە هاوكاربین و لە پێناویدا خەبات بكەین.

هەر شاد سەربەرز و سەركەوتووبن.

دڵسۆزتان

بافڵ جەلال تاڵەبانی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا