فراكسیۆنی سەدر: بەرگری لە بەرژەوەندیی خەڵك و قووتی گەلی عێراق دەكەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فراكسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پرۆژە یاسای پاڵپشتیی خێرای ئاسایشی خۆراك و پەرەپێدان لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵیی عێراقەوە دەربڕی و رایگەیاند، بە هەموو رێگە یاسایی و پەرلەمانییەكان بەرگری لە بەرژەوەندیی خەڵك و قووتی گەلی عێراق دەكەن.

حەسەن عەزاری، سەرۆكی فراكسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق تویتێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر كرد و تێیدا نووسیویەتی: بەرژەوەندی و قووتی گەلی عێراق ئەمانەتە لە ئەستۆماندا بە هەموو رێگە یاسایی و پەرلەمانییەكان كاردەكەین بۆ گەرەنتیكردنی و بەرگریكردن لێی.

ئەو كاردانەوەیەی سەرۆكی فراكسیۆنی سەدر دوای ئەوە هات كە ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاری لەبارەی ئەو دەسەڵاتانەوە دا كە حكومەتی ئێستا وەك كاربەڕێكەر هەیەتی؛ یەكێك لە خاڵەكانی ئەوەیە كە حكومەتی ئێستا دەسەڵاتی ناردنی پڕۆژە یاسای بۆ پەرلەمان نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا