پڕۆژە یاسایەك بۆ چەكی بێ مۆڵەت دەردەچێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، لە پڕۆژە یاسای چەكی بێ مۆڵەتدا سزای بەندکردن بۆ ماوەی 5 تا 10 ساڵ بۆ هەڵگرانی چەکی قورس و تەقەکاران،دیاریکراوە.

موهەنەد نەعیم راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئاسایشی هەڵبژاردن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەی راگەیاندووە، ئەو لیژنەیەی کە بە بڕیاری مستەفا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێکهێنرابوو لە دوا کۆبوونەوەی خۆیدا تاوتوێی پڕۆژە یاسای چەک و ئەو سزایانەی کردووەکە بۆ هەڵگرانی چەکی قورس و تەقەکاران لە یاساکەدا دیاریکراوە.

بەوتەی راوێژکارەكەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەیاساکەدا سزای تەقەکاران بە زیندانیکردن بۆ ماوەی 5 ساڵ و دەستبەسەرگرتنی چەکەکەی دیاریکراوە ئەوە سەرەرای پێبژاردنی ماددی.

ئاماژە بەوەشدراوە، نابێت بەرپرسان بە بیانوی پارێزگاریکردن لە خۆیان چەک هەڵ بگرن لەبەر ئەوەی پاراستی بەرپرسان ئەرکی وەزارەتی ناوخۆیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا