بەرهەم ساڵح: پێویستە پشتیوانی لە هێزە چەكدارەكان بكرێت بۆ بەگژاچوونەوەی پاشماوەكانی داعش

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە 24ی نیسانی 2022 پێشوازیكرد لە جومعە عەناد، وەزیری بەرگری.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆمار لە دیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی ئەمنی وڵات و ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەردەوامەكان بۆ بەگژاچوونەوەی شانە نوستووەكانی داعش.

لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختی لەگرنگی یەكخستنی ریزەكان و پشتیوانیكردن لە هێزە چەكدارەكان و پڕكردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەكان كردەوە لە پێناو بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری هاووڵاتیان و فشار خستنە سەر پاشماوەكانی “تیرۆریستان” و رێگەگرتن لە مەترسی خستنە سەر ئاسایشی وڵات و رووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەو هەڕەشانەی كە ئامانج لێی تێكدانی پێكەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان عێراقییەكانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا