پۆڵه‌تیك پرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومه‌تی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی شه‌نگاله‌وه دواده‌خه‌ن.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نێو سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كه قسه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌ی “عه‌ره‌بی جدید” كردووه زانیاریی نوێی له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنه واژۆكراوه‌كه‌ی به‌غدا و هه‌ولێر له‌باره‌ی دۆخی شه‌نگاله‌وه ئاشكراكردوه و وتویه‌تی، به‌غدا ده‌یه‌وێت جێبه‌جێكردنی كرداریی ڕێككه‌وتنه‌كه دوابخات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی، “ڕه‌تكردنه‌وه‌یه‌كی سیاسی و جه‌ماوه‌ریی بۆ ئه‌و ڕێككه‌وتنه هه‌یه، هه‌ندێك لایه‌نی چه‌كدار كه له‌شه‌نگال بوونیان هه‌یه ڕێككه‌وتنه‌كه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش مه‌ترسیی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت په‌لبكێشێت بۆ شه‌ڕی نێوخۆیی له نێ, شه‌نگال”.
سه‌رچاوه‌كه‌ی نێو حكومه‌تی عێراق ده‌شڵێت “ئێستا حكومه‌ت گفتوگۆی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌و هێزه سیاسییانه ده‌ستپێكردووه، كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر چه‌كداره‌كانی نێو شه‌نگال هه‌یه” جه‌خیشده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، حكومه‌تی عێراق جدییه له جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه.
ڕۆژی 9ی ئه‌م مانگه حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی شه‌نگال ڕێككه‌وتن، به‌ڵام ڕێككه‌وتنه‌كه ناڕه‌زایه‌تی نێوخۆیی دروستكردوه.