قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی ئیتالیا دوایین پێشهاتەكانیان تاوتوێكرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیكرد لە برونۆ ئەنتۆنیۆ باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق وپێكە‌‌وە‌ باسی دواپێشهاتە‌ سیاسییە‌كانیانكرد و جە‌خت لە‌چارە‌سە‌ر كردنی گرفتە‌كان لە‌ڕێی گفتوگۆوە‌ كرایە‌وە‌.

لەو دیدارەدا كە ئەمرۆ یەك شەممە 28/11/2021 لە‌هە‌ولێر بە‌ڕێوە‌چوو و دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و میكێلێ كامیرۆتا كۆنسوڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون، باس لەدوایین گۆڕانكارییەكانی سەر گۆڕەپانی سیاسی لە عێراق كرا بەتایبەت لە قۆناغی دوای بەرێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و هەنگاوەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ، سەرباری خستنەڕووی كێشە و ئاستەنگەكان، پێویستی چارەسەركردنی ئەو كێشانە لەرێی گفتوگۆوە دووپاتكرایەوە لەپێناو هێنانەكایەی ئاشتی و سەقامگیری لەعێراق دا.

تاوتوێكردنی ئەو چاكسازییانەی كەحكومەتی هەرێمی كوردستان گرتویەتیەبەر تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو، كەلەوبارەیەوە پشتیوانی و هەماهەنگییەكانی كونسوڵخانەی گشتی ئیتاڵیا لە هەرێمی كوردستان بەرزنرخێنرا.

لەبارەی هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەی كۆچبەران كەلەئێستادا رای گشتی جیهانی بەلای خۆیدا راكێشاوە، هەردوولا دووپاتیانكردەوە كەپێویستە كاربكرێت تا كێشەی كۆچبەران نەك تەنیا لەسەر سنورەكان بەڵكو لەسەر ئاستی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان و عێراقیش چارەسەر بكرێت و كاربكرێت بۆ بنیاتنانی ژێرخانێكی ئابوری بەهێز كەتیایدا ئاستی بژێوی تاك زامن بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا