ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی عێراق كه‌ له‌زیانی موچه‌خۆرانه‌

پۆڵه‌تیك پرێس
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، “حكومه‌تی عێراق له‌به‌رنامه‌یدایه‌ قه‌رزێكی زۆر گه‌وره‌ بكات، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ سێیه‌م قه‌رز، به‌ڵام وه‌ك لیژنه‌ی دارایی هیچ قه‌رزێك له‌ده‌ره‌وه‌ی پرۆژه‌ یاسایی بودجه‌ په‌سه‌ند ناكه‌ین”.

حكومه‌تی عێراق بۆ دابینكردنی موچه‌ی دوو مانگی رابردوو له‌گه‌ڵ موچه‌ی سێ‌ مانگی كۆتایی ئه‌مساڵ پڕۆژه‌ یاسای وه‌رگرتنی قه‌رزی په‌سه‌ندكرد، له‌و چوار چێوه‌یه‌شدا بڕی 12 ترلیۆن دیناری قه‌رز كرد.

جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ پۆڵه‌تیك پرێس-ی راگه‌یاند، “ئه‌و قه‌رزه‌ی سێیه‌م كه‌ باس ده‌كرێت عێراق به‌نیازه‌ بیكات، له‌ چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق ده‌بێت، قه‌رزه‌كه‌ش پێده‌چێت گه‌وره‌ بێت ئه‌گه‌ر هه‌ندێك هه‌نگاو هه‌یه‌ نه‌نرێت، ئه‌و قه‌رزه‌ ده‌كرێت”.

وتیشی، “ئێمه‌ وه‌ك لیژنه‌ی دارایی له‌ئێستا به‌دواوه‌ هیچ یاسایه‌كی قه‌رز په‌سه‌ند ناكه‌ین له‌ ده‌ره‌وه‌ی پرۆژه‌ بودجه‌، له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا حكومه‌ت به‌نیازی چه‌ند هه‌نگاوێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه‌ كه‌مبكاته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت نزیكه‌ی 80 بۆ 100 ترلیۆن دیناره‌”.

بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ قه‌رزه‌ زۆره‌ش ده‌بێت چه‌ند هه‌نگاوێك بنرێت له‌وانه‌، نرخی دینار به‌رامبه‌ر دۆلار، كه‌ عێراق به‌نیازه‌له‌ بودجه‌ی داهاتوو 1 دۆلار به‌رامبه‌ر هه‌زارو سێسه‌د دینار بێت، بۆ كۆی ساڵه‌كهش عێراق‌ 50 ملیار دینار به‌و هۆیه‌وه‌ قازانج ده‌كات

نرخی نه‌وت له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتوو عێراق دیاریكراوه‌ به‌ 48 بۆ 50 دۆلار، به‌وته‌ی جه‌مال كۆچه‌ر، حكومه‌ت له‌وه‌شدا قازانج ده‌كات.

سێیه‌م هه‌وڵی عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی و پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی له‌دبودجه‌، كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌ كه‌ ده‌گوترێت به‌و هه‌نگاوه‌ حكومه‌ت ساڵانه‌ شه‌ش ترلیۆن دیناری بۆده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

چواره‌م هه‌نگاویش جێبه‌جێكردنی وه‌ره‌قه‌ی سپییه‌ كه‌ حكومه‌ت بیكاته‌ ده‌قی چاكسازیی كرداریی له‌ناو پڕۆژه‌یاسای بودجه‌، له‌سێ خاڵی سه‌ره‌تا خه‌ڵك زه‌ره‌رمه‌نده‌، به‌ڵام كۆتا خاڵ هاوڵاتییان قازانجده‌كه‌ن.

به‌وته‌ی جه‌مال كۆچه‌ر، له‌ كۆتایی دانیشتنی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق له‌و هه‌نگاوانه‌ بڕیاریانداوه‌ ڕه‌شنوسێك ئاماده‌بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كوتله‌سیاسیه‌كان په‌سه‌ندی بكه‌ن، محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داویكردووه‌، هیچ پرۆژه‌ بودجه‌یه‌ك وه‌رناگرێت ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی سیاسی له‌سه‌ر نه‌كرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا