نێوەندگیری ئێران و سعودیە لەبەرژەوەندی عێراقە

پۆڵەتیک پرێس

لەڕاپۆرتێکی شیکاری پەیمانگای “بروکینگز”دا هاتووە، هەوڵەکانی عێراق لەنێوەندگیری نێوان سعودیە و ئێران، عێراق لەوڵاتێکی جەنگاوییەوە دەگەڕێنێتەوە بۆ قۆناغێک تیایدا دەبێتەوە یاریزانی سەرەکی ناوچەکە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، هەوڵەکانی عێراق ڕەنگە ببێتەهۆی کەمکردنەوەی ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و سعودیە و ئەم هەوڵانەش پێویستیان بەپاڵپشتی لەسەرخۆی ئەمریکایە.

لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوەکراوە، کەمکردنەوەی ناکۆکییە تائیفییەکانی ناوچەکە لەبەرژەوەندی ئەمریکایە و بەتایبەتی هاوکارییەکانی عێراق بۆ دیالۆگی ئێران و سعودیە پشکی هەیە لەکۆتاییهێنان بە جەنگی یەمەن کە پێشتر جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پەیمانی وەستاندنیدا.

شا سەلمان و شازادە محەمەد، شازادەی جێنشینی سعودیە بە دوو سەرەکیترین سەرکردە دادەنرێن لەمێژووی سعودیە کە دژی ئێرانن، بۆیە ئەم دیالۆگەی نێوان ئێران و سعودیە بە هەنگاوێکی گەورە لەقەڵەمدەدرێت.

چوارشەممەی ڕابردوو ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئێران و سعودیە پلاندادەنێن بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەم مانگەدا بەبێ دیاریکردنی وادەیەکی دیاریکراو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا