داعش خەریكی خۆڕێكخستنەوەیە

پۆڵەتیك پرێس:

بەرپرسێكی عێراقی ئاشكرایكرد تاكو ئێستا مەترسییەكانی داعش لە وڵاتدا ماون، هۆشداریشیدا كە چەكدارەكانی داعش لەم رۆژانەدا خەریكی خۆكۆكردنەوەن سەرلەنوێ و هێرشەكانیش زیاتربوون بۆ سەر هێزە عێراقییەكان.

ئەو بەرپرسە عێراقییە وتی: مەترسی گەورە لە لەدەستدانی كۆنترۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكراتە بەسەر نزیكەی 70 هەزار چەكداری داعش لە رۆژئاوای كوردستان.

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی العربیە وتی: پێویستە لە پرۆسەیەكی سەربازی و هەواڵگری نێودەوڵەتیدا چالاكییەكانی داعش بوەستێنرێن لەگەڵ وشككردنی پشتیوانی دارایی و فكری.

ئەو لێدوانە لە كاتێكدایە كە رۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا مەترسی سەرهەڵدانەوەی بەهێزی داعشی سەرلەنوێ لە چەند ساڵی داهاتوو خستووەتەڕوو.

هاوكات رۆژنامەكە، باسی لەسەرچاوەكانی داهاتی رێكخراوەكە كردووە كە یاریدەدەر دەبن لە سەرپێخستنەوەی چالاكییەكانی.

لە ماوەی رابردووشدا چالاكییەكانی داعش لە سنووری پارێزگاكانی دیالە و سەڵاحەدین لە باكوری عێراق زیاتربوون و لە چەند شوێنێك بەتایبەت لە سامەڕا چەند هێرشیان كردووەتەسەر هێزە عێراقییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا