دوایین زانیاری لەسەر هێرشەكەی داعش لە سنوری داقووق

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

درەنگانی شەوی رابردوو چەكدارانی داعش لە ناوچەی غێدە لە سنووری شارۆچكەی داقووق لە باشووری كەركوك هێرشیانكردە سەر هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی و بە هۆیەوە پێنج پۆلیس كوژران و سیانی دیكە برینداربوون.

بەپێی زانیارییەكان سەرەتا چەكدارانی داعش بە قەناس (كامێرەی حەرار)ی پۆلیسی فیدراڵییان شكاندوە و كشاونەتەوە، دواتر بە ژمارەیەكی زۆرتر چەكدار هێرشی دووەمیان كردە سەر هێزەكانی لیوای 20ی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی.

دوای هێرشەكەی داعش، سوپا و پۆلیسی فیدراڵی بۆ هاوكاریكردنی پۆلیسەكانی لیوای 20 چوونەتە شوێنی رووداوەكە، بەڵام چەكدارەكانی داعش بەبێ زیان لە شوێنەكە هەڵهاتوون.

لە ساڵی2014 گروپی چەكداری بەناوی (دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام) سەری هەڵدا و دەستیانگرت بەسەر رووبەرێكی فراوانی خاكی عێراق و سوریادا ، لەلایەن ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش پێكهێنرا و ئەگەر چی لە ساڵی 2019 حكومەتی عێراق تێكشكاندنی ئەو گروپەی لە عێراق راگەیاند، بەڵام تا ئێستا چالاكی و جموجوڵی چەكداری ئەو گروپە لە بەشێك لەسەر خاكی عێراق بەتایبەتی كەركوك و دیالە و نەینەوا ماوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا