كۆمسیۆن ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی كەركوكی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەكانی چەند پارێزگایەكی راگەیاندو كورد لە كەركوك شەش كورسی بەدەستهێناوە.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامی بەرایی هەڵبژادنە پێشوەختەكەی رۆژی 10ی 10ی 2021ی پەرلەمانی عێراقی لەڕێی شاشەیەكەوە كە لەئۆفیسی سەرەكی كۆمسیۆنەوە لە بەغداوە بۆ ئۆفیسی پارێزگاكان بڵاوكردەوە.

بەپێی ئەنجامە بەراییەكان كورد لەپارێزگای كەركوك شەش كورسی بەدەستهێناوە كە سێ‌ كورسیان كاندیدە سەركەوتووەكانی هاوپەیمانی كوردستانن.

هەر بەپێی ئەنجامەكان كاندیدە سەركەوتوەكانی هاوپەیمانی كوردستان پێكهاتوون لە (گەیلان قادر، دیلان غەفور، سەباح حەبیب).

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا