بڕی داهات و هەناردەی نەوتی مانگی رابردوو ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 1_1_2022 ئاماری داهات و هەناردەی نەوتی بۆ مانگی (كانونی یەكەم/12) ساڵی رابردوو ئاشكراكرد، داهاتی مانگی رابردووی نەوت بریتیە لە حەوت ملیار و 37 ملیۆن دینار و نرخی هەر بەرمیلێك نەوت بە تێكڕایی 72 دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە ژێر رۆشنایی ئاماری كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوت ( سۆمۆ ) بڕی داهات و هەناردەی نەوتی لەمانگی (كانونی یەكەم/12)ساڵی رابردوو خستەڕوو.

بەپێی ئامارەكە، بڕی سەد و یەك ملیۆن و 579 هەزار و 27بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە كراوە، كۆی گشتی داهاتەكەشی حەوت ملیار و 37 ملیۆن دینار بوە.

بەپێی ئامارەكە، بڕی نەوتی هەناردەكراوی كەركوك كە لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردەكراوە بریتی بووە لە دوو ملیۆن و 795 هەزار بەرمیل نەوت، نەوتی هەناردەكراوی ناوەڕاست و باشووری عێراق بریتی بووە لە 98 ملیۆن و 570 هەزار و 290 بەرمیل.

بەپێی ئامارەكە نرخی هەر بەرمیلێك نەوت لە مانگی رابردوودا بە تێكڕا 72 دۆلار بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا