شانەیەكی نووستووی داعش دەستگیركرا

پۆڵەتیك پرێس

هێزە ئەمنییەكان لە كەركوك شانەیەكی نوستوی داعشیان دەستگیركرد، كە كاریان كۆكردنەوەی هاوكاری و پاڵپشتی لۆجستی بووە بۆ چەكدارانی داعش.

بە پێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، لە ئەنجامی گەڕان و پشكنینی هێزە ئەمنییەكاندا شانەیەكی نوستوی چەكدارانی داعش لە كەركوك دەستگیركراون، وێڕای كۆمەك و هاوكاری بۆ چەكدارانی داعش، چەندین چالاكیان دژی هێزە ئەمنییەكان ئەنجامداوە.

دوای دەستگیركردنییان لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە، ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا