هەوڵەكەی راكان جبوری بۆ دانانی براكەی وەكو پەرلەمانتار شكست دەهێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای فیدراڵی شكستی هێنا بەو هەوڵەی ڕاكان جبوری كاندیدی دەرچووی هەڵبژاردن و پارێزگاری بە وەكالەتی كەركوك، كە بە نیازبوو لە پۆستەكەیدا بمێنێتەوە و سوێندی یاسایی نەخوات وەكو پەرلەمانتار بەڵكو برایەكی لە بری خۆی بكاتە پەرلەمانتار.

هەرچەندە لە ماددەی 46ی یاسای هەڵبژاردنەكاندا هاتووە، كە هەر كاندیدێكی براوە لە ماوەی مانگێكدا سوێندی یاسایی نەخوات، ئەوا ئەو كاندیدە دۆڕاوەی لیستەكەی كە لە بازنەكەیدا زۆرترین دەنگی بەدەست هێناوە شوێنی دەگرێتەوە.

بەڵام دادگای فیدراڵی ڕایگەیاندوە كە ئەو بڕگەیە، پێچەوانەی دەستوورە و ئەو كاندیدە دۆڕاوەی لە بازنەكەیدا زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە دەبێتە جێگرەوەی ئەو كاندیدە براوەیەی لە ماوەی مانگێكدا سوێندی یاسایی ناخوات.
بەو پێیەش ئەو كاندیدە دۆڕاوەی زۆرترین دەنگی لەسەر ئاستی بازنەی هەڵبژاردن بەدەستهێناوە دەبێتە جێگرەوە، نەك لە هەمان لیستی كاندیدە براوەكەدا بێت.

لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی 10ـی تشرینی یەكەمی 2021ـی عیراق؛ لە بازنەی سێی هەڵبژاردنی پارێزگای كەركوك هەریەك لە محەمەد تەمیم لە هاوپەیمانی تەقەدومی وەتەنی بە 24390 دەنگ، راكان سەعید جبوری لە هاوپەیمانی عەرەبی بە 14682 دەنگ و مونا محەمەد جبوری لە هاوپەیمانی عەقدی وەتەنی بە 9964 دەنگ دەرچون كە دوایینیان بە كورسی كۆتا سەركەوتووە.

راكان سەعید جبوری، ئەگەر لە پۆستی پارێزگاردا بمێنێتەوە و نەچێتە پەرلەمان بەنیازە سەهمی سەعید جبوری، برای بە 87 دەنگ لە هەمان هاوپەیمانی و بازنە جێگەی بگرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا