تەقینەوەیەك لەكەركوك كوژراوێك و چوار برینداری لێكەوتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەسەر رێگەی نێوان كەركوك – تكریت، كەسێك گیانی لەدەستداو چوار كەسی دیكەش برینداربوون.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لەپۆلیسی فیدڕاڵی عێراقی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، كەسێك بەئۆتۆمبێلی بۆمڕێژكراوەوە هەوڵیدا بازگەی مریەم بەگ تێپەڕێنێت كە فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدڕاڵی لێیە، بەڵام رێگری لێكراوەو كوژراوەو ئۆتۆمبێلەكەی تەقیوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی تەقینەوەكەوە ژنێك گیانی لەدەستداوەو چوار پۆلیسی فیدڕاڵیش برینداربوون.

هاوكات شانەی راگەیاندنی سەربازی عێراقی لەبارەی رووداوەكەوە ئاماژەی بەوەكردووە رایگەیاند، ئۆتۆمبێلەكە لەجۆری تۆیۆتا پیكابووە لە خاڵێكی پشكنینی پۆلیسی فیدڕاڵی لەگوندی مەریەم بەگ لەسەر رێگای كەركوك– تكریت تەقیوەتەوە.

شەوی رابردوش لە سنوری قەزای خورماتو، چەكدارانی داعش هێرشیانكردە سەر خاڵێكی سوپای عێراق و لەئەنجامیشدا، سەربازێك كوژراو و سەربازێكی دیكەش برینداربوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا