موفتی داعش لە كەركوك دەستگیركرا

پۆڵەتیك پرێس

دەزگای هەواڵگری وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، موفتی شەرعی داعشیان لە كەركوك دەستگیركردووە.

دەزگای هەواڵگری وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، لە رێگەی هەواڵگرییەوە لەسەر بوونی یەكێك لە داواكراوترین كەسی سەركردەی داعش كەموفتی شەرعی بووە، هێزێكی كاری تایبەتمەن پێكهێنرابوو.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای بۆسەیەكی توند و بەپێی ماددەی چواری تیرۆر دەستگیركراوە، كە موفتی شەریعەت بووەو لە ناوچەی ناونرا ی پارێزگای كەركوك – ڕەشاد كاری كردووە.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە ئەو كەسەی دەستگیركراوە دانی بەتاوانەكانیدا ناوەو وتەكانی تۆماركراون.

ئەوەش لەكاتێكدایە، سەرەڕای راگەیاندنی سەركەوتن بەسەر چەكدارانی داعش لەعێراق لەلایەن حكومەتەوە، بەڵام تائێستاش شانە نوستووەكانی ئەو چەكدارانە لەچەند پارێزگایەكی عێراق هەن و ناوبەناو پەلاماری هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەكان دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا