بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە

پۆڵەتیك پرێس:
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە، ئەوەش بەكاریگەری كەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 13 سەنت بەرێژەی 0.31% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 41.59 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 11 سەنت بەرێژەی 0.25% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 43.90 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، وڵاتانی ئۆپیك‌و دەرەوەی ئۆپیك لەهەوڵدان رێككەوتنی كەمكردنەوەی نەوت نوێ‌ بكەنەوە، كە لەسەرەتای ئەمساڵ واژوو كرا.

بەپێی قسەی شارەزایان، ئەگەر وڵاتانی ئۆپیك پڵەس ئەو رێككەوتنە نوێبكەنەوە، ئەوە بەدڵنیایی كاریگەری گەورە دادەنێت‌و نرخەكەی زیاتریش بەرز دەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا