توركیا نرخی ڤیزا لەسەر هاووڵاتیانی عێراقی زیاد دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حكومەتی توركیا بڕیاریدا نرخی ڤیزای گەشتیاریی بۆ ئەو هاوڵاتیە عێراقیانەی دەیانەوێت بچنە ئەو وڵاتە زیادبكات.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا بڕیاریدا نرخی پێدانی ڤیزا بەو گەشتیارە عێراقیانەی دەچنە ئەو وڵاتە بۆ 60 دۆلار زیاد بكات، كە پێشتر تەنیا 50 دۆلار بۆ ئەو مەبەستە وەردەگیرا.

ئەوەش لە كاتێكدایە تەنیا لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا هاووڵاتیانی عێراق بە نزیكەی 100 ملیۆن دۆلاریان لەگەشتكردن بۆ دەرەوەی عێراق خەرجكردووە، پشكی شێری ئەو پارەیەش بۆ گەشتكردن بۆ توركیا چووە.

پێشتر لەڕێگەی كونسوڵخانەو نوێنەرایەتیەكانیەوە ڤیزەی ستیكەر بە50 دۆلار دەدراو 60 دۆلار كرێی دڵنیایی تەندروستی ‌و 10 دۆلار بۆ گەیاندنەوەی بەخاوەنی ڤیزاكە وەردەگیراو لەئێستادا نرخی داواكردنی ڤیزاكە بوەتە 60 دۆلارو 65 دۆلار بۆ دڵنیایی تەندروستییەكەو 10 دۆلاریش بۆ كرێی گەیاندنەكەی وەردەگیرێت.

لە16ی تەمموزەوە كرێی وەرگرتنی ڤیزا لە120 دۆلارەوە دەبێتە 135 دۆلاری ئەمریكی.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک