پۆڵه‌تیك پرێس:
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند بۆ كارپێكردنی سیستمی به‌رگریی موشه‌كی ئێس-400 پرس به‌ئه‌مریكا ناكات، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا هۆشدارییدایه توركیا.
جۆناسان هۆفمان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا به‌ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵوێستی جددیی ده‌بێت به‌رامبه‌ر كارپێكردنی سیستمی به‌رگری ئێس-400ی ڕووسی له‌لایه‌ن توركیاوه.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی توركیا ڕاشیگه‌یاند، “ئێمه دژی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و سیستمه به‌رگرییه‌ین، كارپێكردنی له‌لایه‌ن توركیاوه باجی خۆی ده‌بێت، توركیا به‌و كاره‌ی به‌ربه‌ستێكی گه‌وره‌ی خسته به‌رده‌م په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات”.
ڕۆژی هه‌ینی پێشووتر توركیا سیستمی به‌رگری موشه‌كی ئێس-400ی تاقیكرده‌وه، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕای هۆشدارییه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌مریكا بۆ توركیا كه كار به سیستمه‌كه نه‌كات.