پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هێزی دەریاوانی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ ئاشكرایكرد ، كە لە رۆژی 18 ی ئەم مانگەدا دەستی بەسەر كەشتییەكی ئێرانیدا لە كەنداوی عوممان گرتووە كە نزیكەی 40 تۆن پەیینی كیمیایی جۆری “یۆریا”ی هەڵگرتبوو.
لە راگەیەندراوەكەی هێزی دەریاوانی ئەمریكادا هاتووە، كەشتییەكە لە كەنداوی عوممان بە 40 تۆن پەیینی یۆریا گیراوە و بەرەو یەمەن دەچوو بۆ هاوكاریكردنی حوسییەكان.
ئەو هێزەی كە دەستی بەسەر كەشتییە ئێرانییەكەدا گرتووە، سەر بە كاروانی كەشتییەكانی پێنجەمی هێزە دەریاوانەكانی ئەمریكایە كە بارەگاكەی لە بەحرەینە.
پەیینی یۆریا جگە لە بەكارهێنانی لە بواری كشتوكاڵیدا، بۆ بەرهەمهێنانی “تەقەمەنیش” بەكاردەهێندرێت.