نەتەوەیەكگرتووەكان نێوەنگیری لەنێوان حەشدی شەعبی‌و ئەمریكا دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
نوێنەری سكرتێری رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان نێوەنگیری لەنێوان حەشدی شەعبی‌و ئەمریكا دەكات، بۆ ئەوەی گرژییەكانی نێوانیان كۆتایی پێبهێنن.

بۆ ئەو مەبەستە، جنین پلاسخار، نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لەعێراق، لەگەڵ عەبدولعەزیز محەمەداوی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كۆبووەتەوەو لەكۆبوونەوەكەش تاوتوێی چەند پرسێكیان كردووە.

بەپێی میدیای عێراقی، جنین پلاسخار، داوای لە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كردووە، كە كۆتایی بەكێشەكانیان لەگەڵ ئەمریكا بهێنن، بۆ ئەوەی گرژییەكان بەرەو زیاتر نەچن.

هەر بەپێی میدیاكان، نوێنەری سكرتێری رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی ئاگاداركردووەتەوە، كە گرژییەكان زیانی زۆری بۆ عێراق دەبێت، بۆیە دەبێت كۆتایی بەو گرژییانە بهێنرێت.

ماوەیەكە گرژییەكانی نێوان میلیشیاكانی سەر بەحەشدی شەعبی‌و ئەمریكا لەعێراق رووی لەزیادبوون كردووەو بەو هۆیەشەوە واشنتۆن هەڕەشەی داخستنی باڵوێزخانەكەی لەبەغدا كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا