پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاشکرایکرد، یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، تانە لە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دەدات.
ئەمڕۆ چوارشەممە8ی ئایار، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،” ڕێز لە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی دەگرین و ئەگەر ڕازی نەبووین تانەی لێدەدەین، یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان تانە لە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دەدات و سکاڵاش لە دژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆماردەکات”.
ئاماژەی بەوەکرد، یەکێتی داوای لابردنی کورسی کۆتاکانی نەکردووە، بەڵکو لەگەڵ ئەوەیە ئەو پێکهاتانە خۆیان پێگەی خۆیان بسەلمێنن و بە دەنگی خۆیان بچنە پەرلەمان، نەوەک کورسییەکانیان بە خراپی بەکاربهێندرێن.
ڕوونیکردەوە، ئامادەکاری لایەنەکان و کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردن ملیۆنان دۆلاری تێچووە، ئەوەش زیان بە ئابوری گشتی و کۆمەڵگە و لایەنە سیاسییەکان دەگەیەنێت.
جەختیکردەوە، یەکێتی جەختی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا کردەووەتەوە و دواخستنی هەڵبژاردن پێگەی هەرێمی کوردستان لاواز دەکات.