رووسیا بۆ فەرەنسا: سەربازەکانتان لە ئۆکرانیا بەئامانجدەگرین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا هۆشدارییەکی توند دەداتە فەرەنسا کە “ئەگەر سەربازەکانیان بچنە ناو خاکی ئۆکراینا، ئەوا دەبنە ئامانجێکی روونی هێزەکانی رووسیا”.

ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رۆژی چوارشەممە (08-05-2024) بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: “کەسایەتی سەرۆک ماکرۆن بەشێوەیەکە کە دەیەوێت نادڵنیایی و نیگەرانیی ستراتیجی بۆ رووسیا درووستبکات، بەڵام بارودۆخەکە بۆ ئێمە بەشێوەیەکی ترە و تەواو روونە”.

دەشڵێت: ئەگەر هەر سەربازێکی سوپای فەڕەنسا لەناوچەی شەڕ بەدی بکرێت، راستەوخۆ لەلایەن هێزەکانمانەوە دەکرێنە ئامانج.

زاخارۆڤا ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی سەربازانی خۆبەخش لەریزی هێزەکانی ئۆکراینا لە بەرزبوونەوەدان و ژمارەیەکی زۆریان لەلایەن هێزەکانی رووسیاوە لە شەڕدا کوژراون یان بە دیل گیراون.

ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە مانگی شوبات لە لێدوانێکی چاوەڕواننەکراودا رایگەیاند، ئەو نەیتوانیووە رێگری لە تێپەڕاندنی بڕیاری “ناردنی سەرباز بۆ رووسیا” بکات و وتی کە ئەو ئەگەرە لە داهاتوودا بەکراوەیی دەمێنێتەوە.

سوپای رووسیا لە رۆژی دووشەممە لەسەر فەرمانی ڤلادیمیر پووتین-ی سەرۆکی ئەو وڵاتە، ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی مانۆڕێکی سەربازیی بۆ راهێنانکردن لەسەر چەکە ئەتۆمییە ناستراتیژییەکان دەستپێکردووە، ئەمەش پاش ئەوەی مۆسکۆ رایگەیاند کە هەستیان بە هەڕەشەکردووە لەلایەن وڵاتانی فەڕەنسا، بەریتانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا