هەپەگە: لە هێرشەکانی تورکیادا گەریلایەکی خەڵکی شاری سلێمانی شەهیدبووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ناسنامەی 11 گەریلا ئاشکرا دەکات کە لە هێرشی سوپای تورکیا بە چەکی کیمیایی کوژراون، دەشڵێت، “گەریلایەکیان خەڵکی شاری سلێمانی باشوری کوردستانە”.

هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “بەهۆی هێرشەکانی سوپای تورکیاوە 11 گەریلا شەهیدبوون کە گەریلایەکیان بە ناوی باوان محەمەدە و خەڵکی شاری سلێمانی باشوری کوردستانە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئەو 11 گەریلایە لە 5ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە هەرێمی زاپی دەڤەری بادینانی هەرێمی کوردستان بە چەکی کیمیایی شەهیدکراون”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا