هۆشداری بە دایكان و باوكان دەدرێت لە تووشبوونی منداڵان بە كۆرۆنا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمالی منداڵانی فێركاری رایگەیاند، لە كۆی 46 سامپڵ كە بۆ پشكنینی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی دكتۆر جەمالی منداڵانی فێركاریەوە نێردراون لە ماوەی دوو ڕۆژدا 20 بیست سامپڵیان پۆزەتیڤن و توشی كۆرۆنا بوون.

دكتۆر پشدەر عەبدووڵا ئیسماعیل، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمالی منداڵانی فێركاری رایگەیاند: بەداخەوە ، لەكۆی46 سامپڵ كە بۆ پشكنینی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكەی نێردراون بۆ پشكنین لە ماوەی دوو ڕۆژدا20 سامپڵیان پۆزەتیڤن.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمالی منداڵانی فێركاری داوا لە هاووڵاتیان دەكات ، كە زیاتر ڕەچاوی خۆپارێزی بكەن ، چونكە ژمارەی تووشبووان لە ناو منداڵاندا زۆر بەرز بۆتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا