ئاماری هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێم لە هەشت مانگی ئەمساڵدا دەخرێتە ڕوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی گشتی گەشت و گوزاری هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە ماوەی هەشت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، دوو ملیۆن و 500 گەشتیار روویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان كردوە، ئەمەش بەراورد بە هەشت مانگی ساڵی 2020 بەڕێژەی 30% ژمارەی گەشتیاران زیادیكردووە.

لەڕاگەیەندراوێكدا دەستەی گشتی گەشت و گوزاری هەرێم ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردەوە، لە1/1/2021 تا 1/9/2021، لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق و وڵاتانی دەرەوە، دوو ملیۆن و 500 گەشتیار روویان لە هەرێمی كوردستان كردوە.

ئەوەشهاتووە، ژمارەی گەشتیارانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لەزیادبون كردوە، بەجۆرێك بەراورد بە ساڵی 2020، بەڕێژەی 31% رێژەی گەشتیاری رووی لەزیادبون كردوە.

باسی لەوەشكرد، لەماوەی دوو ساڵی ڕابردودا بەهۆی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا و كەرەنتینە و داخستنی فڕۆكەخانە و سنورەكانەوە، رێژەی گەشتیاری بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لەكەمبونەوە كردبو، لەئێستاشدا كە مەرجی بەكارهێنانی ڤاكسین كراوەتە پێوەر بۆ گەشتیاران، رێژەی گەشتیاری رووی لەزیادبون كردوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا