لە ڕاپەڕین بەكارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا لەئاستێكی نزمدایە

پۆڵەتیك پرێس ـ محەمەد مستەفا

لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین خواستی هاوڵاتیان بۆ بەكارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا لە ئاستێكی نزم دایە و تەندروستی ڕاپەڕینیش دەڵێت، ئەو كەسانەی كە ڤاكسینیان وەرگرتووە توشی هیچ گرفتێكی تەندروستی نەبون.

پێشڕەو خالید وتەبێژی تەندروستی راپەڕین، بەپۆڵەتیك پرێس-ی ڕاگەیاند: لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین تا ئێستا هەزار و 335 كەس ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە، بەجۆرێك هەزار و 245 كەسیان ڤاكسینی ئەسترازینیكا و 90 كەسی دیكەشیان ڤاكسینی سینۆفارمیان وەرگرتووە.

وتەبێژی تەندروستی راپەڕین وتی: لە كۆی سەرجەم ئەو ژمارە هاوڵاتیەی كە پێكوتەكەیان بەكارهێناوە، تا ئێستا هیچ كەسێكیان توشی گرفت و كێشەی تەندروستی نەبونەتەوە بەهۆی بەكارهێنانی ئەو جۆرە ڤاكسینانە.

لەبارەی خواستی هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنی ڤاكسین، وتەبێژی تەندروستی ڕاپەڕین باسی لەوەكرد، هەرچەندە لە ئێستادا ڤاكسین لە چەندین ناوەندی تەندروستی ڕاپەڕین بەردەستە بەڵام هاوڵاتیانی سنورەكە خواستیان بۆ بەكارهێنانی ڤاكسینەكە زۆر كەمە .

ئەمەش لە كاتێكدایە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا رۆژانە ئاماری تووشبووان بە كۆرۆنا لە سنوری ئیدارەی راپەڕین لە بەرزبوونەوەدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا