توشبوون بەكۆرۆنا 36 ملیۆنی تێپەڕاند

پۆڵەتیك پرێس

ئامارەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا لەجیهاندا گەیشتە 36 ملیۆن و 394 هەزار 365 كەس، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 27 ملیۆنیان باش بوونەتەوە.

 

بەپێی ئامارەكان، ئەمریكا، زۆرترین رێژەی توشبووانی هەیە كە زیاتر لە 7 ملیۆن و 776 هەزار كەس تێیدا تووش بووە، دوای ئەویش هندستان دێت كە زیاتر لە شەش ملیۆن توشبووی هەیە پاشان وڵاتی بەرازیل دێت كە ئەویش زیاتر لە پێنج ملیۆن توشبووی هەیە.

 

هاوكات ئەوەخراوەتەڕوو، تائێستا 27 ملیۆن و 412 هەزار كەس لە نەخۆشییەكە چاكبوونەتەوە، لەبەرامبەریشدا زیاتر لەملیۆنێك و 60 هەزار كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 

تائێستاش لەعێراق زیاتر لە 391 هەزارو توشبووی كۆرۆنا هەیە، هەروەها بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێمیش تائێستا لەهەرێم بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێم، تائێستا زیاتر لە 52 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەش زیاتر لە 33 هەزاریان چاك بوونەتەوە، هەروەها هەزارو 906 كەسیشیان بەهۆی كاریگەری نەخۆشییەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا