بەرزبوونەوەی زیاتر لە نرخی نەوت تۆمار دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە 3_7_2021، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە (76) دۆلار و شەش سەنت فرۆشرا.
بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكیش بە (75) دۆلار و چوار سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

ئەمە لە كاتێكدایە رۆژی هەینی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 75 دۆلار و 73 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكیش لەبازاڕەكانی جیهاندا بە 75 دۆلار و 17 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

ساڵی رابردوو نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە كەمتر لە (20) دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، بەڵام ئەو رێوشوێنانەی لەسەر ئاستی جیهان بۆ روبەروبونەوەی كۆرۆنا گیراوەتەبەر، بەتایبەت بەدەستخستنی ڤاكسینی كۆرۆنا و سیاسەتی وڵاتانی ئۆپیك پڵەس و پابەندبون بە كەمكردنەوەی ئاستی هەناردەكردن و دوبارە دەستكردنەوە بە پیشەسازی، هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی نەوتن لە جیهاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا