لە هەرێم 15 كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

پۆڵەتیك پرێس:
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان گیانلەدەستدانی 15 كەس و تووشبوونی 687 كەسی دیكەی بە كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی رونیكردەوە، 6012 پشكنینی نوێ لە سلێمانی و هەولێر و دهۆك و هەڵەبجە و راپەڕین و گەرمیان كراون و لەئەنجامیشدا 687 تووشبووی نوێ تۆماركراوە و 15 كەسی دیكەش گیانیان لەدەستداوە، كە حەوت لە هەولێر، پێنج لە سلێمانی، دوو لە راپەڕین و دووش لە دهۆك بوون.

بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 199 كەس لە هەولێر، 78 لە سلێمانی، 24 لە گەرمیان، 72 لە راپەڕین، 271 لە دهۆك و 43 لە هەڵەبجە تۆماركراون.

هاوكات 321 كەسی دیكەش نەخۆشی كۆرۆیان تێپەڕاندووە و چاكبوونەوە كە 213 لە هەولێر، 32 لە گەرمیان، 49 لە راپەڕین و 27 لە هەڵەبجەن.

تێكڕای تووشبوونی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تا ئەمڕۆ گەیشتووەتە 33 هەزار و 685 كەس و 21 هەزار و 244 كەسیش چاكبوونەوە و 1246 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا