پۆڵەتیك پرێس
لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی عێراق، بڕیاریدا لە ئەمشەوەوە (یەكشەممە) تا كاتێكی نادیار قەدەغەی نیمچەیی هاتوچۆ لە پارێزگاكانی عێراق پەیڕەو بكرێت.
بە پێی بڕیارەكە لە كاتژمێر 9 ی شەو تا 5 ی بەیانی بڕیارەكە جێبەجێدەكرێت، لەپێناو كەمكردنەوەی رێژەی توشبوون بە كۆرۆنا.
ئەم بڕیارەی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی عێراق لە چوارچێوەی خۆپارێزی لە كۆرۆنا و لە پێناو كەمكردنەوەی رێژەی توشبوون بە كۆرۆنا دێت، بڕیارەكە شاری كەركوكیش دەگرێتەوە.