پۆڵه‌تیك پرێس:
به‌رپرسانی ئێران دۆخی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یان به مه‌ترسیدار وه‌سفده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، چوونه‌ته قۆناغی چواره‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه.
زه‌هرا به‌هرام، ئه‌ندامی لیژنه‌ی سه‌رۆكایه‌تی له‌ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی تاران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی چوه‌ته نێو شه‌پۆلی دووه‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، داواشده‌كات دوو هه‌فته پشوو له‌نێو پارێزگای تاران به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆلكردنی كۆرۆنا ڕابگه‌یه‌ندرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه مه‌سعود مه‌ردانی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نیشتمانی بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماره‌كانی مردن به كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ی له‌وه زیاتره كه ڕۆژانه بڵاوده‌كرێته‌وه و وتی، ئێستا ڕۆژانه نزیكه‌ی 800 كه‌س به كۆرۆنا ده‌مرێت، ئه‌وه‌ی بڵاوده‌كرێته‌وه نیوه، یاخود له نیوه كه‌متری ئه‌و ژماره‌یه‌یه.
مینۆ مه‌حرز، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ئێران به‌میدیای وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، نه‌خۆشخانه‌كانی تاران به‌ده‌ستی كه‌می ئامێری پزیشكی و تیمی تایبه‌تمه‌ند بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا ده‌ناڵێنێت.
ئێستا نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران به‌گشتی و شاری تاران وه‌ك سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه به‌تایبه‌تی، توانای وه‌رگرتنی تووشبووی نوێی كۆرۆنایان نه‌ماوه و خه‌ڵكی له‌ماڵه‌كانیاندا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.