پۆڵه‌تیك پرێس:
وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق دڵنیاییده‌دات له‌وه‌ی، شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق ڕوونادات.
حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق له‌باره‌ی دۆخی كۆرۆنا له‌ئێستادا له عێراق ڕایگه‌یاند، له‌سێ مانگی ڕابردوودا ڕێژه‌ی چاكبوونه‌وه له‌كۆرۆنا به‌ئه‌ندازه‌ی ڕێژه‌ی تووشبوون بووه.
وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق وتیشی، “عێراق هێشتا له‌شه‌پۆلی یه‌كه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنادایه و شه‌پۆلی دووه‌م له عێراق ڕوونادات”.
به‌وته‌ی ته‌میمی، عێراق له‌سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆناوه تا ئێستا زیاتر له سێ ملیۆن پشكنینی بۆ ڤایرۆسه‌كه كردووه.
وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، گرفتی گه‌وره‌ی عێراق له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه ئه‌وه‌بووه تا ساڵی 2017 پشكی ته‌ندروستی له بودجه‌ی گشتی عێراق ته‌نیا 2% بووه.