هەڤاڵ ئەبوبەكر: لیژنەی باڵای روبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بڕیاری نوێ دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە پارێزگاری سلێمانیش دەڵێت، هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی پەتاكە و چۆنیەتی روبەڕووبوونەوەی دەكرێت.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: رۆژی دووشەممەی داهاتوو، لیژنەی باڵای روبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە شاری هەولێر كۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێكردنی پێشهاتە نوێكانی پەتاكە و هەڵسەنگاندنی ئاستی پابەندی هاووڵاتیان و وەرگرتنی ڤاكسین لە لایەن هاووڵاتیانەوە.

پارێزگاری سلێمانی وتی: كۆبوونەوەكە ئەو رێكارە نوێیانە تاوتوێدەكات كە بۆ روبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بڕیارە بگرێنەبەر.

تا رۆژی هەینی 22_10_2021، لە هەرێمی كوردستان سێ ملیۆن و 281 هەزار و 936 پشكنینی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كراون، ئەنجامی پشكنینی 353 هەزار و 905 كەسیان پۆزەتیڤ بوون، 330 هەزار و 640 تووشبوویان چاكبوونەتەوە و شەش هەزار و 216 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، 17 هەزار و 49 تووشبووش لەژێر چارەسەردان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا