وەزیری تەندروستی هۆكاری زۆربوونی رێژەی مردن بەكۆرۆنا ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، هۆكاری زۆربوونی حاڵەتەكانی مردن بە كۆرۆنا درەنگ رۆشتنی نەخۆشەكانە بۆ نەخۆشخانەكان.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی، “ئەمڕۆ زۆرترین ژمارەی تووشبوون لە هەولێر، زۆرترین ژمارەی مردن لە سلێمانی تۆماركراوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا زۆربەی كۆمەڵگا بە بەركەوتوو یان گومانلێكراو دادەنرێت، دەشڵێت، “لێدوانی هەڵە و سەر لێشێواندنی هاوڵاتیان و دژایەتیكردنی ڕێكار و ڕێنماییەكان و ڕەتكردنەوەی بوونی كۆڕۆنا هۆكارێكی دیكەی بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردنە بەم نەخۆشییە”.

وەزیری تەندروستی ئاشكرای دەكات، ئەڵمانیا گەورەترین نەخۆشخانەی ستراتیژی كۆرۆنا لە سلێمانی دروست دەكات.

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی تائێستا لە هەرێم نزیكەی كەس توشی كۆرۆنا بوون لەو ژمارەیەش كەسیان چاك بوونەتەوە، هاوكات هەزارو كەسیش بەهۆی كاریگەری نەخۆشییەكەوە مردوون.

بەپێی دواین ئامارى وەزارەتی تەندروستی هەرێم، تائێستا زیاتر لە 52 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەش زیاتر لە 33 هەزاریان چاك بوونەتەوە، هەروەها هەزارو 906 كەسیشیان بەهۆی كاریگەری نەخۆشییەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک