پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان رایگەیاند: لە ئێستادا پەتایەك لەناو منداڵاندا بڵاوبۆتەوە كە بەشێكی زۆریان توشبوی كۆرۆنان و لەماوەی دوو رۆژدا لەدوای وەرگرتنی چارەسەر بارودۆخیان باش دەبێت.
د.پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لە سلێمانی، رایگەیاند: لە ئێستادا پەتایەك لەناو منداڵاندا بڵاوبۆتەوە كە بەتای بەرزو قوڕگ ئێشەو سەرئێشەو بەشێكیان لووت تەڕییان هەیە ئەناسرێتەوە، لەماوەی دوو رۆژدا لەدوای وەرگرتنی چارەسەر بارودۆخیان باش دەبێت.
دەشڵێت: دوو هەفتە پێش ئێستا بڵاومانكردەوە كە كۆڕۆنا لەبەرزبوونەوەدایە لەناو منداڵاندا، بۆیە بەشێكی زۆری ئەوانە تووشبوی كۆرۆنان، پێویست بە ترس و دڵەڕاوكێ ناكات، پێویست ناكات چارەسەری زۆر بەكاربهێنرێت، چونكە كۆرۆناش ڤایرۆسە و لەگەڵ تەواوبونی سوڕەكەیدا باش دەبێت.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی راشیگەیاند: تكایە ئەوانەی تەمەنیان سەروو 12 ساڵانە خۆیان بكوتن و هەموو تەمەنەكانیش پابەندی خۆپارێزی بن .
لەبارەی كاتی سەردانیكردنی نەخۆشخانەو پزیشكی پسپۆڕی منداڵان رونیكردوەتەوە: كاتێك منداڵانەكە تای بەرز، هۆشی باش نەبێت، رشانەوەی هەبێت، خواردنی بۆ نەخورێت، وشكبوونەوەی هەبێت، گەشكەی هەبێت پێویستە سەردانی نەخۆشخانەو پزیشكی پسپۆڕ بكرێت.