بێگەرد تاڵەبانی: بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران نوسراومان ئاڕاستەی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق كرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، بۆ ئەوەی بەزووی بڕیار لەسەر وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جووتیارانی  هەرێم بدرێت، نوسراویان ئاڕاستەی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق كردووە.

بێگەرد تاڵەبانی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، دوای سەردانكردنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغداد، ئەمڕۆ سەرجەم داتا و زانیاری و نوسراوی وەزارەتەكەیان كە پاڵپشتبووە بە هەموو رێكارێكی هونەری و زانستی و یاسایی، ئاڕاستەی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق كرد، بۆ ئەوەی بە خێرای كار لەسەر یەكلاكردنەوەی بابەتی وەرگرتنەوەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان لە سایلۆكانی عێراق بكرێت.

رۆژی 5 ی ئەم مانگە، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان، لە بەغداد لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و عەباس جابر وەزیری کشتوکاڵی عێراق کۆبووەوە، لە کۆبونەوەکەدا هەردوو حکومەتی ھەرێم و عێراق لەسەر شێوازێکی نوێ بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی ھەرێم گەیشتنە رێککەوتن، بەپێی رێککەوتنە نوێیەکە سنوردارکردنی وەرگرتنی گەنم لادەبرێت و وەرگرتنی لەسەر بنەمای بڕشت دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا