كارگەیەكی گەورەی شەربەت لە هەڵەبجە دەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند، كارگەیەكی گەورەی شەربەت لە هەڵەبجە دەكەنەوە كە هۆكار دەبێت بۆ ناردنە دەرەوەی شەربەتی میوەكان.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم لە مەراسیمی شەشەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی هەنار لە پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، چەند هەنگاوێكی گرنگیان بۆ بەبازاڕكردن و ساغكردنەوەی بەرهەمە خۆماڵیەكان گرتوەتەبەر، یەكێك لەوانەش پێدانی بڕوانامەی تەندروسییە بەبەرهەمە خۆماڵییەكان.

ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێك لەو كێشانەی ساڵانی رابردو هۆكار بوو بۆ ئەوەی نەتوانراوە بەرهەمەكان لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەبازاڕ بكرێت نەبوونی ئەو بڕوانامەی تەندروستی بووە.

وەزیری كشتوكاڵ باسی لەوەكرد، لەگەڵ كونسوڵگەری فەڕەنسا هەماهەنگی تەواویان هەیە بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر هەناری هەڵەبجە بكەن و لەگەڵ ئەوەشدا دەست بەدامەزراندنی كارگەی شەربەت و بەرهەمی میوەكان و بردنەدەرەوەی هەناری هەڵەبجە كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا