وەزارەتی كشتوكاڵ كار بۆ نەهێشتنی رۆتین دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی راوێژكاری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بڕیاردرا بەدواداچوون بكرێت بۆ ئەو كێشە و گرفتانەی بوونەتە هۆی زیادبوونی رۆتین و دواخستنی پرۆژەكانی جووتیاران و خاوەن كارەكان.

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە راگەیەندراوێكدا ئەوەی خستەڕوو، رۆژی دوو شەمە، 15_11_2021، بە سەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی و بەئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی راوێژكاری، كۆبونەوەی ئەنجومەنی راوێژكاری وەزارەت ئەنجامدرا.

لە بەشێكی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەم كۆبونەوەیەدا بەووردی گفتوگۆ ئەنجامدرا، بە مەبەستی تاوتوێكردن و خستنەروی سەرجەم ئەو بابەتە گرنگانەی كە لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی راوێژكاریەوە خرابوونە بەرنامەی كۆبونەوەكە، بەتایبەتی هەوڵەكانی وەزارەت لەپێناو پەرەپێدانی پیشەسازی كشتوكاڵی و پرۆژەكانی كشتوكاڵی و ئاژەڵداری و پەلەوەری و هەمواركردنەوەی یاسا و رێنمایەكانی وەزارەت و هەماهەنگی و پێشهاتەكانی نێوان وەزارەت و وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ، بەتایبەتی هەنگاوەكانی بەبازاڕكردن و كرانەوەی بازاڕەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەڕووی بەرهەمە خۆماڵیەكانی جوتیارانی هەرێمی كوردستان.

ئەوەشهاتووە، لە بەشێكی تری كۆبونەوەكەدا،بڕیاردرا بە چارەسەركردن و بەدواداچوونی سەرجەم ئەو كێشە و گرفتە هاوبەشانەی نێوان وەزارەت و لایەنە پەیوەندی دارەكانی تر ،كە بوەتە هۆی زیادكردنی رۆتین و دواخستنی پرۆژەكانی جوتیاران و خاوەن كار و پرۆژەكان .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا