موسەنا ئەمین بۆ خەڵكی هەڵەبجە: كەس بە ناوی منەوە چەواشەتان نەكات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

موسەنا ئەمین كاندیدی دەرچوو بۆ پەرلەمانی عێراق دەڵێت، داواكارم كەس بە ناوی منەوە چەواشەكاری نەكات و كەس نەچێت بۆ وڵاتی ئێران نووسراو بهێنێتەوە، چونكە بەو نووسراوە كەس نابێت بە زیندانی سیاسی.

موسەنا ئەمین کاندیدی دەرچوو بۆ پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: من بە هیچ كەسم نەوتووە بڕۆ بەڵگەنامەكانت لە ئێران بهێنەرەوە وایزانیبێت كە هێنایەوە مووچەی بۆ دەبڕدرێتەوە، من دەڵێم هیچ كەس نەچێت بۆ ئێران بۆ هیچ دیكیۆمێنتێك.

موسەنا ئەمین وتی: ئەوەی من لە ساڵانی رابردوو هەوڵم بۆ داوە و هەوڵی بۆ دەدەم، پەیوەندی بە كۆچ و كۆچبەران و بابەتی 20 ملیۆنەكەوە نییە كە هەندێك دزیان لێكراو پارەكەیان خورا یان پارەكە بلۆككراو حكومەتی هەرێم خواردی، ئەمەی من ئەوە نییە.

وتیشی: ئەوەی من كاری لەسەر دەكەم یاسای زیندانە سیاسییەكانی عێراقە، نەك كۆچ و كۆچبەران، بەم نووسراوەی لە ئێران دەیهێننەوە كەس نابێتە زیندانی سیاسی و ئەو مافەیان پێنادرێت، لیژنەیەكی دادوەری لێكۆڵینەوە دەكەن، یەكێك لە بەڵگەكان ئەم نووسراوەیە دواتر دەبێت شایەتحاڵ بێنیت و سوێندبخۆیت بۆئەوەی بڕیاربدەن كە تۆ مافی زیندانی سیاسیت هەیە.

ئەوەشی خستە ڕوو داواكارم كەس بەناوی منەوە چەواشەكاریی خەڵك نەكات.

ماوەی چەند رۆژێكە دەنگۆیەك لە ناو دانیشتووانی هەڵەبجەدا بڵاوبووەتەوە، بەوەی هەركەس ئاوارەی وڵاتی ئێران بووبێت و نووسراو لەو وڵاتەوە بهێنێتەوە مووچەی بۆ دەبڕدرێتەوە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە، بەم هۆیەشەوە ژمارەیەكی بەرچاو لە خەڵكی هەڵەبجە بۆ ئەو مەبەستە روویان لەوڵاتی ئێرانكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا